سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
ناوبڕەکان:
وپ:دخپ
وپ:دخ/پ
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١


ئاسانکاری

ئێستا کە چەند ساڵێک لە دامەزرانی ویکیپیدیای کوردی تێپەڕ بووە با پیاچوونەوەیەک بە کارەکانماندا بکەین. بە بیروڕای من زیاتر لە پێویست ھەوڵمان داوە لاسایی ویکیپیدیاکانی تر بکەین و زۆر کارەکانمان لە خۆمان قورس کردووەتەوە. زیاتر لە گشتی «دەروازەکان» و «ڕێنوێنییەکان». بۆ نموونە دەروازەکان بە شێوازێکی زۆر ئاڵۆزن کە لەوانەیە شارەزاکانیش باش سەری لێدەرنەکەن. بۆ نموونە دەروازە:جوگرافیا‏م داناوە کە ھەر وەک وتارێکی سادەیە. ئەگەر ئێوەش پێتان باشە با ھەوڵێکی گشتی بدەین بۆ ساکار کردنی سەرانسەری ویکیپیدیا. زۆر سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٤:١٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)

هاوڕام - شتەکان لێرە زۆر ئاڵۆزن - بەکارهێنەری کورد تەنانەت لە ڕووکاری ویکیپیدیاش ناگات (هەیە لاکێشەی گەڕان نابینێت) چ جای لەگەڵمان بێت ، هیچ شتێک لێرە نییە کە خۆمان درووستمان کردبێت واتە لەویکییەکانی دی نەبووبێت ، پێویستە هەندێ پڕۆژەش بە کوردی کرێن وەک ویکی وتە هتد کە لەبەرژەوەندی ویکیپیدیان و باشترن لە چەند وتارێک - دیاریکردنی وتاری گرنگ و پاراستنیان لێرە نییە بەتایبەت دۆسییە کوردییەکان کەدەبوایە ئێرە ببایە سەرچاوەیەک بۆ تاکی کورد > Kushared (لێدوان) ‏١٥:٢٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
من ئامادەی ھەر چەشنە ھاوکارییەکم. ئەم دەروازانەشم ھیندە پێ گرنگ نییە و بوون و نەبوونیشی زۆر فەرق ناکا. زۆر کاری گرنگی تر ھەیە کە دەبێ بکرێت.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
کاک چالاک بە داخەوە ئێمە لە گرێدانی وتارەکاندا دواکەوتوین. بە داڕێژەکان و بە دەروازەکان و پۆلەکان وتارەکان دەبێ ببەستینەوە بە یەکەوە. ھەروەھا ژمارەی وتارەکانمان زۆر کردووە بەڵام زۆربەیان کۆلکەن. بە دەروازەکان دەتوانین شارەزاکانی بابەتەکان ئاگادار بکەینەوە کام وتارانە کاریان دەوێت. ھەر ئەو شتەی کە کاک Kushared ئاماژە پێ داوە بۆ دیاریکردنی وتاری گرنگ. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)

باشترکردنی ڕووکار و پەڕەی دەستپێک

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

لە نیسانی ٢٠١١ باسی گۆڕانکاری لە پەڕەی دەستپێکمان کرد و لە شوباتی ٢٠١٢ پەڕەی دەستپێکمان بە لەبەرچاو گرتنی شێوازی ویکیپیدیای فەڕەنسی نوێ کردەوە. بەڵام ماوەیەکە بیر لە گۆڕانکاریی تریش دەکەمەوە. چەند خاڵێک ھەیە:

بۆ نموونە دەستپێکی Encyclopedia of Life چەند شتی باشی تێدایە پێم خۆشە ئێمەش لەبەرچاوی گرین وەک ئەوەی کە ١) بە وێنە وتارە نوێکان دەناسێنێت، ٢) دوایین بەشدارییەکانی وەک بەشێکی سەرەکیی دەستپێک داناوە، ٣) ئامارەکانی زۆر سادە و جوان نیشان داوە. ٤) لینکی بۆ بەشە سەرەکییەکانی داناوە.

زۆر پێم خۆشە ئێوەش بیروڕاکانی خۆتان بڵێن با دەستکارییەکی بنەڕەتی لە ویکیپیدیای کوردیدا بدەین کە ببێت بە نموونە بۆ زمانەکانی تریش. سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)

دەستت خۆش بێ قسەکانت زۆر ڕاستن. کاکە ھەر ویکی کوردی نییە تەواوی پرۆژەکانی ویکیمیدیا دواکەوتوون. ھەر سەرەتا نەرمامێری میدیاویکیان دانابوو بۆ پرۆژەیەکی بچووک و خۆیان نەیان دەزانی ڕۆژێک ئاوا گەورە دەبێتەوە. ئەوە ماوەیەکە خەریکن بۆ نموونە ئاگادارییان (notification) دانا و خەریکی پەرەپێدانی دەستکاریکەری دیدارین (visual editor). یان بۆ لێدوان کە بەرنامەی flowیان ھەیە بەڵام لە ھیچیاندا زۆر سەرکەوتوو نەبوون.
پەڕەی دەستپێک زیاتر خوێنەرانی ئاسایی تەماشای دەکەن ھەتا بەکارھێنەرانی ویکی. لەگەڵ گۆڕانکاریم و ئەمەی مام برایمم زۆر پێ نۆژەن و جوانە و دەتوانین زیاتریشی لەسەر کار بکەین. --چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٥، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
بۆ پرسی یەکەم، نووسەرانی کورد بەھیچ شێوەیەک سوود لە سەرچاوەی کوردی نابینن لە ئینتەرنێت (ھۆکاری خۆی ھەیە کە سەرچاوەکی تاڕەدەیەک کامڵ نییە وە خۆم زانیاریم ھەبێ ھەندێکیان سوود لە ویکی ئینگلیزی دەبینن یان ئەو ویکییەی کە زمانەکەی دەزانن جگە لە کوردی) وە یان پێیان عەیبە و ئەوان وەک بەشێک لە نووسەرانی جیھانی لەگەڵ بەئەلیکترۆنیبوون نین و شارەزایی باشیشیان نییە لە بەکارھێنانی ئینتەرنێت بێگوومان ئەوە لە باشوور نازانم لە ڕؤژھەڵات، بۆیە بەڕای من بەکارھێنەری سەرەتایی یان تازە میوانێک پەڕەی دەستپێک دەکاتەوە یەک بەخۆم نزیکی ٣ ساڵە لێرەم زۆر بەی کات یەکڕاست پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان دەکەوە، ڕەنگبێ لە لە ٢٠ جار جارێک سەرێک لەپەڕەی دەستپێک بدەم بۆیە گرنگە پەڕەی دەسپێک چۆن بێت چونکە زۆری بەکارھێنەری ئاسایی دەیکەنەوە، ئێمە دەکرێ ھەندێ شتی سادەمان پێ بکرێت نەک گەورە چونکە ویکیمیدیا زۆری دەوێت تا قەناعەت دێنێت کە ستایلەکەی بۆ ھەندێ زمان و ناوچە گونجاو نییە و ستایلەکە وردە، ئەو نموونە EOL م بەدڵە چونکە شتەکان ڕوونە بەتایبەت لە بانەر و لاکێشەی گەڕان کە دووشتی سەرەکی و گرنگن کە بەکارھێنەری ماڵپەڕەکە یەکسەر بیکاتەوە بۆ یەکجاریش بێت تێبینی بانەر و لاکێشەی گەڕان دەکا بەڵام ویکی نە بانەر و نە لاکێشەی گەڕانی چاکە، سەبارەت بۆ مۆبایلیش ئەوە ویکیپێدیا بۆخۆی کارێکی چاکی کردووە بە سازکردنی ئەپڵیکەیشنی ویکی و ویکیمیدیا کۆمۆنز بۆ iOS و ئەندرۆید بەڵام ھێشتا ئەوەی ویکی ھەندێ کێشەی ھەیە چونکە لە ئاپەکان بەکارھێنەر ناتوانێت دەستی بگات بە زۆر پەڕە، حاڵی حازر ئێمە ڕەنگبێ نەتوانین زۆر گۆڕانکاری بەدڵی خۆمان بکرێت بەڵام دەکرێ بە سادەترین شت پەیامی ویکی سۆرانی بگەیەنین، ئێستا دۆستان کەمێکیش بێت دەروازەکانیان باشتر کردووە من پێشنیاز دەکەم گەر بکرێت فۆنتی دەروازەکان و وێنەکانیشیان کە لەپەڕەی دەستپێک لە سەرەوە ئاماژەدراون (ماتماتیک، تەکنۆلۆژیا، جوگرافیا ھتد...) گەورەتر کرێن چونکە گە ربەکارھێنەرێک بە گەورەیی بیبینێت ئەوە ئەگەری زۆرتری ھەیە کرتەیەکی لەسەر بکات لەوەی بەم شێوەیە بچووک بێت لەگەڵ نووسینەکانی دی تێکەڵبێت و نەیبینێت وە گەر کرتەشی کرد بەکارھێنەرەکە تۆزێکیش بێت لە ئامانجی ویکی دەگات و دەزانێت ئەمە ئینسکلۆپێدیایە، وەسەلام > Kushared (لێدوان) ‏٠٣:١٤، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
من پێم وایە سێ جۆری خەڵک دێنە ویکیپیدیا. ١) خوێنەران کە کە ھیچ حەز لە بەشداری ناکەن ٢) ئەوانەی حەز ئەکەن وردەوردە بەشداری بکەن ٣) ئەوانەی کۆمەڵگای ویکیپیدیان و زۆر چالاکن. من پەڕەیەکم وەک پێشنووس بۆ دەستپێک درووست کرد و تێکۆشاوم ئەو سێ دەستە لەبەرچاو گرم. پێنج ڕیزم داناوە: ڕیزی یەک و دوو بۆ خوێنەران. ڕیزی سێیەم بۆ ھەواڵ و مێژوو کە ھەموو ڕۆژێ لینکی نوێیان ھەیە و ھان ئەدەن بۆ خوێندن و بەشداری. ڕیزی چوارەم بۆ دەستەی دوو و سێیە. و لە ڕیزی پێنجم ٣ بەشم داناوە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە ویکیپیدیا چالاکە: ١)ئامارەکانی ویکیپیدیا ٢)وتارە نوێکان ٣)دوایین دەستکارییەکان. بیروڕای ئێوە چۆنە سەبارەت بەم بەشانە؟ سەبارەت بە ستایڵ و ڕەنگ و ئەوانە چی ئەڵێن؟ سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٥:٤٣، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)

کاکە بەڕاسی ستایلێکی جوانت داناوە، یەخوا ئەو دەستانەت خۆش بێت. من پێم وایە ئەگەر شوێنێکیش دیاری بکرێت کە ھەموو ڕۆژێک وێنەی ھەڵبژێردراو بە شێوەی ئۆتۆماتیک لە کۆمۆنزەوە پیشان بدات جوانتر ئەبێت. مادیوتووێژ (٢٧ی ڕەزبەری ٢٧١٤) ‏١٥:٥٦، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)

کاکە بە بڕوای من باشە بەڵام ئیتر زۆر شپڕێوە.

سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٨، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)

ئەمە بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk3 پێشنیاری منە دەکرێ باشتر بکرێ. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٧، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
کاک چالاک گواستنەوەی دەقی وتووێژەکان ھەرچەندە لە شوێنی خۆیاندا نەبن کارێکی ھەڵەیە! ئێستا وا دەردەکەوێت کە جەنابت قسەکانت کردووە و بە ناوی ئێمەوە ئیمزات کردووە. بە بیروڕای من ئەمە زیاتر باسێکی تەکنیکیە و پەڕەی دەستپێک نموونەیەکە لەو شوێنانە دەتوانین باشتریان بکەین. چەن خاڵ لەسەر دەستپێک: ١) وێنەی ھەڵبژێرراو بۆ جوانی نییە بەڵکوو ھاندەرێکە بۆ وتارەکانی تر کە واتە وێنەی خۆگەڕ ئەو کەڵکەی نیە بۆمان. ٢) لینکی پرۆژە خوشکەکان کە ھیچیان بە سۆرانی نین بۆ دەبێ ئەوەنە گەورە بن لە دەسپێکا؟ ٣) بەشی سەرپەڕەکەش فەرقی ئەوەیە کە لۆگۆی تێدا نییە. ویستم لۆگۆ لە بەشی ناساندنی ویکیپیدیا دابنێم. وتم با ئەوەنە دووپات نەبێتەوە. ٤)کێشەی دواین گۆڕانکارییەکانم دۆزیوەتەوە. بەم زووانە چاکی ئەکەمەوە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٦:٥٩، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
ھەڵە نییە زۆریش گونجاوە. ئەمە شتێکی باوە (en:WP:Text move بخوێنەوە) و تەنیا بۆ ئەوەی کێشەکەی وتت ساز نەبێت پێویستە لە کورتەی دەستکاریدا بنووسی دەقەکەت لە کوێوە و بۆ کوێ گواستووەتەوە کە منیش ھەر وام کردووە [٢] و [٣]. بەشی تەکنیکی بۆ باسکردنی کێشەی داڕێژەیەک، ئامرازێک یان مۆدیوولێک و پەرەپێدانی ئەمانە دانراوە. ئەمەی جنابت تەنیا پێشنیارێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕێک لە پەڕەی دەستپێکدا.
کوا خۆ کەس نەیوتووە وێنەی ھەڵبژێردراو بۆ جوانییە. ئەمە بەشێکی سەرەکی پەڕەی دەستپێکە و ناکرێ ئاوا ھاسان و سووک بڕیاری لەسەر بدەی و بیسڕینەوە. وێنەی خۆگەڕ کاتی بەکارھێنەران ناگرێ و ئەگەر لەگەڵی نی ئەوە خۆمان وەک جاران دایدەنێین. بۆ ئەوانی تریش ھیچ با کورتی بکەمەوە وا باشترە ئیتر بیروڕای خۆمان نەنووسین. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٨، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
ماوەیەک سەرقاڵ بووم و ئەم بابەتەم لە بیرکردبوو. وێنەی ھەڵبژێرراویشم پێ زیاد کرد. ھیوادارام ئێستا بە دڵتان بێت: بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk. ئیتر با ماوەیەک ئەمە بێت بزانین بەشداربووان چی ئەڵێن. (@چالاک: ئەو Text move ە سیاسەتی ڕەسمیی ویکییدیا نییە و بە بیروڕای من گونجاویش نییە.)--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:٠٣، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
وەڵڵا کاک ئاسۆ گیان بە بڕوای من ھێشتا کاری دەبێ لەسەر بکرێ. بۆ نموونە ئەگەر باسی کاروباری جوانکاریش نەکەین لە بەشی وتارە نوێکاندا نووسراوە «بەکارھێنەر:Bakykurdish (دانەر: Bakykurdish)» کە دروست نییە. پێشنیاری تریشم ھەیە وردەوردە بچینە پێش.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

کاک [[بەکارھێنەر:ئاسۆ|ئاسۆ] ویستم بیگوێزمەوە دیتم وتارە نوێکان و دوایین دەستکارییەکان لە کار کەوتوون. ئەوە بۆ؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٣، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


بەڕيوبەرایەتی

سڵاو لە بەشداربووانی ویکیپیدیایی کوردی ناوەندی. بەڕيزان ماوەیەکە ئەم ویکیپیدیای ئێمە بێ بەڕێوبەر کەوتووە و کاکە چالاکی ئازیز کە ماوەیەکی زۆرە ئەرکی لە ئەستۆ گرتووە، دیار نییە و کارەکان وا لە پێش ناچێت. سەرەتا ھیوادارم کاکە چالاک ساق و سڵامەت بێت و بە زوویی بەگەڕێتەوە لامان، بەڵام تا ئەو کاتە ئەبێت کارێک بکەین. پێشنیاری من بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە کە سێ بەڕێبەری نوێ دەستنیشان بکەین جا تکایە ھەر کەسێک توانایی و کاتی ھەیە بێت و کاندید بێت و ناوی ھەر لێرەدا بنووسێت ھەتاکوو ھەڵبژاردێن بکەین.@Kushared:،@Pirehelokan:


من خۆم کاندید دەبم و تکا لە بەڕێز پیرەھەڵۆ و کوشەیردیش دەکەم کاندید بن. مادیوتووێژ (١٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏٠٩:١٠، ١ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

بەڕێز مادی، ئەوەی لە سەر بەڕێوەبەرایەتی نووسیت دروستە. سەرەتا کە ئەم نووسراوەیەم خوێندەوە بە خۆمم وت کە پێنج بەڕێوەبەر بۆ ویکیی سۆرانی زۆرە! بەڵام دواتر کە سەیرێکی ژمارەی بەڕێوەبەرانی ویکییە هاوقەبارەکانی سۆرانیم کرد، زانیم کە زۆربەیان ژمارەی بەڕێوەبەرەکانیان چەن بەرامبەری ئێستەی سۆرانییە. بۆ نموونە ویکیی میسری ٥ بەڕێوەبەر، کرمانجی ٦، مونگولی ٧ و ئینترلینگوا ٦ بەڕێوەبەریان هەیە و ئەمە شتێکی ئاساییە لە ویکییە بچووکەکانی وەکوو سۆرانیدا.

بۆیە لەگەڵتم و هیوادارم بەم کارە ویکیی سۆرانی بەرەو بەهێزتر بوون و باشتر بوون بڕوات. لێرە دەتوانی سەیری ئاماری ویکییەکان بکەی ئەم جۆرە بانگ کردنەش بڕێک جار کار ناکات. لەگەڵ ڕێز،پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٤، ١ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

دەستتان خۆش منیش لەگەڵ بوونی بەڕێوبەری نوێم بەس بۆ ژمارە ئەوە نازانم ڕێگەمان پێدەدەن بەڕێوبەر زۆربکەین یا نا، گەر دەرگا کرایەوە منیش خۆم کاندید دەکەم بەس ئەو حەفتەیە لەبەر تاقیکردنەوەکان ڕەنگە سەرهێڵیم کەمبێتەوە. لانی کەم بتوانین چەند مافیکی دی بەدەستبێت بۆ بەکارهێنەرە بڕواپێکراوەکان >Kushared (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

چۆن

چۆن بتوانم كه بنوسم له ناو ويكيبيديادا --95.159.109.99 ‏١٣:٥٣، ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

گەورە کردنەوەی font-size

سڵاو. قەبارەی دەقی وتارەکان لە چاوی ویکیپیدیاکانی تر وردترە. ھەروەھا زۆربەی وتارەکانیشمان کۆلکەن و بچووک بوونی فۆنتەکەش ئەونەی تر کڵۆڵیان ئەکات. با نەختێک font-size گەورەتر بکەینەوە. ھەروەھا بۆشایی نێوان دێڕەکانیش کەمە و خوێندنەوەی کەمێ زەحمەتە. بیروڕای ئێوە چییە؟--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٥:٥٣، ١٩ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)

هاورام، فۆنتەکە لەسەر کۆمپیوتەر زۆر وردە ئەمە نەک زیانی بۆ وتارە کۆڵکەکانە بەڵکوو بۆ درێژەکانیشە کە بۆ خوێندنەوە لەبار نییە بۆ بۆشاییەکرش هەمان شت >Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٤٧، ١٩ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)

جۆری فۆنت

پێشنیاری گۆڕینی فۆنتی ئێستای ویکیپیدیا دەکەم، بەڕای من فۆنتی باشتر ھەن، کە خوێندنەوەی وتارەکان ئاسانتر دەکەن و شێوەیەکی ڕێکوپێکتریشیان لەوەی ئێستا (Tahoma) ھەیە، من پێشنیاری فۆنتی (Droid Arabic Naskh) دەکەم، ئەم فۆنتە لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ماڵپەڕە کوردییەکان و نووسراوەکانی حکوومەت و سیستمەکانی مۆبایل بەکار دەبرێت، گەر ئێوەش ڕاتان لەسەر بێت و بکرێت، با ئەو فۆنتە جێگیر بکەین. یانیش ئامرازێک زیاد بکەین کە بەکارھێنەر بە ویستی خۆی لە چەند فۆنتێک یەکێکیان ھەڵبژێرێت. (لەم وێنەیە بڕوانن). - سەرچیا وتووێژ ‏١٤:٠١، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)


فۆنتەکەم زۆر لا خراپ نییە، بەڵام ئەوەم پێ چاکتر بوو کە پێشنیارم کردبوو، نازانم دەپێت چ کێشەیەک بێتە ڕێ؟ ئێستا لە ویکیپیدیای مۆبایلەکەم بۆ کوردیی ناوەندی فۆنتی (Droid Arabic Naskh) بەکارھاتووە و کێشەم لێی نەبینیوە، سەبارەت بە زمانەکانی تر بەڕای من ئەوەندەی ئەو فۆنتە بۆ زمانەکانی فارسی و عەرەبی گونجاوە بۆ کوردی بەو شێوەیە نییە، لە ھەندێک شێوەی پیتە کوردییەکان ناڕێکی دەبیندرێت. بەھەرحاڵ ئەمە تەنیا پێشنیارێک بوو، بەو ھیوایەی ھاوڕێیانی تریش ڕای خۆیان بێژن. ئەگەر ئەمەش نەگۆڕدرا بتوانرێت فۆنتی بەشی دەستکاریی وتارەکان بگۆڕدرێت کە زۆر ورد و ناڕێکە، ھەرنەبێت ئەویش بگۆڕن بۆ (Tahoma). - سەرچیا وتووێژ ‏١١:٣٩، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)


زيادكردن

داوا دةكةم بةشيكيتر بو كتيب بكةبنةوة بة ناوي (كتيبخانة) ...... ببورن ناوي ئةو شوينة نازانم جي بيدةلين بةلام مةبةستم لاي نوسراوةكاني(ميزوو.جوكرافيا.هتد) لة دةسبيكدا ... سوباس بو وةلامدانةوة — ئەم لێدوانە لەلایەن ‏زينه ر واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) .

بەڕێز @زينه ر: دەتوانی سەیری ویکیسۆرس بکەیت کە بە دەیان زمان ھەزاران کتێبی تێدایە. ویکی کتێبیش ھەیە کە من تا ئیستە بە کارم نەھێناوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢٠، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)

.سوباس بو وةلامدانةوة بلام ويكيكتيب زماني كوردي تيدا نية؟

.جون بتوانم ناوي خوم لةكاتي بلاو كردنةوةي بابةتيكي نوي؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن ‏زينه ر واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڵێ ڕەنگە زۆر کەمی تیا بێت. یەکەم تکایە کاتێک لەم پەڕەیەدا شتێک دەنووسیت لە دوای نووسراوەکەت چوار نیشانەی ~ دابنێ کە نووسراوەکەت ئیمزا بکرێت و بزانین کێ نووسیویەتی. دووھەم تکایە کیبۆردێکی ستانداردی کوردی دابگرە و پێی بنووسە. سێھەم؛ ھەرکەس ھەر شتێک لە ویکیپیدیادا بنووسێت دیارە و ھەمووی پارێزراوە. بۆ بینینی ئەوە لە سەر مێژووەکەی ببینە کلیک بکە. تکایە پرسیارەکانت لە پرسگا بپرسە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)

كێشەيەک

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بابەتێكم به ناوى پێنووس پاشەكەوت كرد بەڵام له بۆكسى گەڕاندا هيچ شتێك بەو ناوەوه نيه زينه ر (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)

سڵاو، مەبەستت ئەمەیە (پێنووس)، لەوانەیە ھۆی نەدۆزینەوەکەت لە ئەنجامی ھەڵەی ڕێنووست بووبێت یان ناستانداردیی کیبۆردەکەت. ئەگەر ھەر پرسیارێکی ترت ھەبوو لە (ویکیپیدیا:پرسگا) بی پرسە، ئێرە تایبەتە بە پێشنیارەکان. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:١٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
بەڕێز تۆ وتارەکەت بەناوی بینوسی نووسیبوو کە لەڕێنووس تەواو هەڵەبوو ئێستا وتارەکەت ماوە لەژێرناوی (پێنووس) وەک کاک سەرچیاش ئاماژەی پێکردووە >>Kushared (لێدوان) ‏١٣:٤٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


چەند پێشنیار و سەرنجێک

جارێ ھەر ئەوانەم لەبیرن، گەر شتێکی ترم تێبینی کرد، ھەر لێرە ئاماژەی بۆ دەکەم. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:١١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)

بۆ فۆنتەکە پێشتر وڵامم داوە، بۆ دانانی ھۆنراوە لە پەڕەی دەستپێکدا لەگەڵی نیم، چون ئێرە ئینسایکلۆپیدیایە نەک ماڵپەڕی ئەدەبی یان شتی تر. ئینجا ویکیپیدیاش یاسا و ڕێسای تایبەتی خۆی ھەیە. ئەگەرچی من خۆم زۆر حەز بە شێعر و بەتایبەت شێعری کوردی ئەکەم، بەڵام ئەم کارە بە باش نازانم. پێشتر دەنووسرا سۆرانی ئیستە دەنووسرێت کوردیی ناوەندی. من کوردیی ناوەندی بە زانستی تر دەزانم تا سۆرانی. ئەو پرسیارەی لە سەر کواڵیتی و گرنگیی وتارەکان کردت منیش بۆم گرنگ بوو سەیری ئێرە بکە. ئینجا سەیرێکی ئێرەش بکە خراپ نیە و زۆریش بەکەڵکە. ژمارەی گەڕانەکانی بۆ ھەر وتارێک تێدایە لە ھەر ویکییەکدا. بەڵام ویکیی سۆرانیی تێدا نیە! بۆچی؟ خۆت تا ڕادەیەک دەزانی بۆچی. بەڵام ڕەنگە بتوانین زیادی بکەین پێی. ڤیدیۆیەکی فێرکاریم دروست کردبوو کە ئەگەر دەرفەت بوو بە زوویی لە یووتووبدا باری دەکەم. سپاس بۆ پێشنیارەکانت. لەگەڵ ڕێزپیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
دانانی ھۆنراوەم تەنیا وەک نموونەیەک ھێنایەوە، زۆرتر مەبەستم ئەوەبوو ھەندێک چاکسازی تێدا بکەین، بۆ فۆنتەکەش نازانم دەبێت کێشەکان چیی بن؟ سەبارەت بە ناوی ویکیپیدیا پێشتر تەنیا دەنووسرا (کوردی) ھیچکات نەمدیوە بنووسرێ سۆرانی. بۆ کوالیتی و گرنگی وتارەکانیش مەبەستم داڕێژەی پەڕەی وتووێژ نەبوو، مەبەستم ئەم نیشانانەیە (وێنە) یان ئەمە (وێنە). ئەو لینکەی دووەمیش (http://stats.grok.se) نازانم بۆ وەڵامی کامە پرسیارمت دانەوە، باش تێنەگەیشتم. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:١٥، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
بۆ ئەو جۆرە پلەبەندییەی کە فەرمووت وەک بەڕێز چالاک وتبووی ئەشێ خۆمان بیکەین و وابزانم پێویستمان بە بۆتێکیش ھەبێت. سەیرێکی ئێرە بکە. ئەو بەستەری ئامارەکانیشم بۆ ئەوە دانا کە گرنگیی ھەر وتارێکی ویکیپیدیا بە ژمارەی گەڕانەکانی دیاری دەکرێت. ھەرچەند وابزانم ئەشێ لە بنکەدراوەیەکدا لە شوێنی تردا ئەو ئامارانە پارێزرابێتن و ئەو بەستەرە تەنیا ئینترفەیسێکە بۆ بەکارھێنەران. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٥١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)

h

پێشگری (ئەل) بۆ ناوە عەرەبییەکان

سڵاو هاوڕێیان،

پێویستە کە ئەم کێشەیە یەکلایی بکەینەوە هاوڕێیان، تکایە ڕای خۆتان بڵێن دەربارەی ئەوەی کە پێشگری (ئەل) (بە عەرەبی: ال) بۆ ناوە عەرەبییەکان دابنرێت یان نا، بۆ نموونە بنووسرێت ئەلخەوارزمی یان خەوارزمی یاخود ئەلکیندی یان کیندی.

بەڕێزان (ئاسۆ، Min.neel، KovanBarzinji، Diyako kazm، Sarchia Banokay، Kushared، پیرەھەڵۆ) تکایە ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٨:٢٩، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)

بەڕای من نەنووسرێت باشترە، بەس هەندێک وتار باوبووە دەبێت بنووسرێت نموونەی ئەلجەزیرە و ئەلقاعیدە هتد... > Kushared (لێدوان) ‏١٩:٠٨، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
ناڵێم ببێت بە پێوەر بەڵام ئەگەر چاوێکمان لە ناوەکەی لە ویکیپیدیای فارسیشەوە ببێت خراپ نییە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٩:٥٥، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
بەڕای من بەکارھێنانی (ئەل) لەگەڵ ناودا شتێکە پەیوەندیی بە زمانی عەرەبییەوە ھەیە و پێویست ناکات بی گوازینەوە بۆ کوردی، ناوەکە بێ (ئەل) ئاسانتر گۆ دەکرێت لەسەر زار. بەڵام وا باشە ھەموو کاتێک ڕەوانەکەرێکی بۆ درووست بکرێت، بۆ (ئەل+ناوەکە). سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٢٣، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
بەڕای منیش پێویست بە نووسینی ناکات، ئەتوانین بۆ دڵنیا بوون لەوەی بنووسرێ یا نا سەیری چەند ویکیێکی تر بکەین وەکوو کاک ئاسۆ وتی ویکی فارسی باشە بۆ ئەمە.--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١١:١٣، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
بڕیار وایە نیشانە و ڕەنگ و بۆنی زمانی بێگانە نەھێنرێتە ناو کوردییەوە. بەڵام بە یەکجاریش بڕیاری لە سەر نادرێت و بڕێک جار پێویستە ئەو ئەلە عەرەبییە بنووسرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥٥، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)

منیش وەکوو پیرەهەڵۆ پێم وایە نابێت ڕەنگی زمانی تر بێتە ناو کوردی بەڵام بڕیارێکی هەمیشەیی بوونی نیە و دەبێت هەندێک جار یاساکانمان بنووشتێنینەوە. مادیوتووێژ (٦ی خەرمانانی ٢٧١٤) ‏١٦:٥٦، ٢٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)

فێرکاریی ویکیپیدیا

فێرکاریی ویکیپیدیا

@Sarchia Banokay:، ڤیدیۆیەکی فێرکاریی ویکیپیدیا ھەیە، لە ناوەندی ڤەژین گیراوە. بەڵام بە داخەوە دەنگی کەمە! تکایە بە ھێدفۆنەوە گوێی لێ بگرن بزانن چۆنە؟ بە داخەوە کات نەبوو دەنگەکەی دروست بکەم. ئەمە ڤیدیۆکە لە یووتووبدا پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)

بەستەری وتاری هەڵبژێردراو

سڵاو، لە پەڕەی دەستپێکی ویکیپێدیا کە کلیک دەکەی لەسەر وتاری هەڵبژێردراو دەچێتە ویکیپیدیا:وتاری_ھەڵبژێردراو پێموایە کەسێک کە هیچ شارەزاییەکی وای نەبێت لە ویکیپێدیا چاوەڕوان دەکات کە بچێتە وتارە هەڵبژێردراوەکە خۆی (بۆ نموونە لە ئێستادا: پیرەمێرد). --Imkurd (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)

چوونە ژوورەوە

بەرێزان دەڵێن چی ئەم وشەیە لە ڕووکاری ویکیپیدیادا بکەین بە چوونە ناوەوە؟ ھەر دەووکیان ھەر باون بەڵام من چوونە ناوەوەم پێ باشتر چون بۆ ھەموو کوردیک مانایەکی ھەیە بەڵام چوونە ژوورەوە وا نییە. لە ھەندێک شوێن ھەر شێوەزاری سۆرانیی خۆمان بچۆ ژوورەوە یان بچۆ سەرەوە. بەڵام چوونە ناوەوە لای ھەموو کوردیک ھەر یەک مانای ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٨، ٤ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)

لۆگۆی ویکیپیدیای کوردی

لۆگۆ

لە کوردیدا شێوەخەتێکی تایبەت و دیاریکراومان نییە، تا لێرە و لە شوێنەکانی تر پشتی پێ ببەسترێ، و کوردی پێ بناسرێتەوە. ئەو فۆنتانەی ھەنە زۆربەیان لە فارسی و عەرەبی وەرگیراون، و لە ھەر شوێنەی جۆرە فۆنتێ بەکاردێ.

لەبارەی فۆنتی نووسینی لۆگۆی ویکیپیدیای کوردی، لە نووسینە کوردییەکان کەم بەکارھاتووە. ئەمن پێشنیاری گۆڕینی دەکەم، ھەم شێوەکەی ئەوەندە جوان و ڕێک نییە، و ھەم خوێندنەوەکەشی زۆر خۆش نییە، بەتایبەتی نووسینی (ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد). لۆگۆیەکم ئامادەکردووە و پێشنیاری دانانی ئەویان دەکەم، گەر ھەر کەسێکی تریش شتێکی وای دروستکردووە یان دەیەوێ دروستی بکات، با لێرە بیخاتە ڕوو و بڕیارییان لەسەر بدەین. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٢٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

دەستخۆش منیش هاوڕام لەگەڵ گۆڕینی و ئەوەی داتناوە ڕوونترە لەوەی ئێستا دانراوە، بەتایبەت وشەی ئینسایکڵۆپیدیا زۆر بەسەریەکەوە نووسراوە ... بزانین بەشداربووەکانی دیکە چی دەڵێن. >Kushared (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
دەستخۆش، منیش هاوڕاتم، ئەم خەتەی لە لۆگۆکە دا هەیە ، زۆر جوانە، با ڕا وەرگرین و بزانین چ دەبێ؟!--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٤:٥٠، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)


دەستخۆش بە ڕای منیش پێویستە ئەو لۆگۆیە گۆڕانکاری تێدا بکرێت. نموونەکەی تۆ جوانە بەڵام ئەگەر ئەتوانی چەند دانەیەکی تر بە فۆنتی جیاواز دروست بکە تا دانەیەکیان هەڵبژێرین. -- Diyar Mohammed لێدوان ‏١٥:٥٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
منیش پێم خۆشە بیگۆڕین بەڵام گۆڕینەکەی ئاوا ھاسان نییە. ئەو قۆنتە حەتمەن دەبێ مۆڵەتنامەکەی ئازاد بێ دەنا ناتوانین بە کاری بھێنین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
کەواتە ھەمووان ڕازین لەسەر گۆڕینی. لەبارەی مۆڵەتنامەکەوەیە دڵنیانیم، بەڵام ناوەندی بڵاوکەرەوەی فۆنتەکان، بەخۆڕایی لەسەر ئینتەرنێتی داناون، و ھەموو کەسێ ئازادە لە دابەزاندنیان و بەکارھێنانیان. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:٢٢، ٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
دانان بەخۆڕایی و مۆڵەتنامەی ئازاد دوو شتی جیاوازن. ئەگەر مۆڵەتنامەکە ئازاد نەبێ خودی خاوەنی فۆنتەکەش بڵێن ئازادن بۆ بەکارھێنانی ناتوانین بە کاری بھێنین. ئەم فۆنتەی ئێستا ئەگەرچی خۆم پێم جوان نییە بەڵام مۆڵەتنامەکەی ئازادە بۆیە بەکارھاتووە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٩، ٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
لەوەی ئێستا کە جوانترە، بەڵام مەرج نییە ھەر ئەوە بەکاربێنین. پێشنیاری چی دەکەن؟ ئەوە دابنێین یان چەندێکی تریش ئامادە بکەین. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٦:٠٠، ٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
بەڵێ منیش پێم جوانترە. تکایە ھەر چی دروستی دەکەی حەتمەن مۆڵەتنامەکەی لەبەر چاو بگرە. بە کورتی لە فۆنتێک بگەڕە مۆڵەتنامەکەی ئازاد بێ دەنا ناتوانین بە کاری بھێنین. دەبێ حەتمەن لۆگۆکەش وەشانی SVGی ھەبێت. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٩، ٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)

فەیسبووک

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو، بەڕێزان وەک دەزانن ئێستا بڵاوترین ماڵپەڕەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، لەوانەش فەیسبووک، تویتەر، ... زۆر کۆمپانیا و ماڵپەڕ ھەوڵی پەیاکردنی ھەوادار و خۆناساندن دەدەن لەڕێی ئەو تۆڕانەوە. من لێرەوە پێشنیاری ناساندنی پەڕەیەکی فەیسبووک دەکەم وەک پەڕەی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی، ویکیپیدیای ئینگلیزی و ئەوانی دیش پەڕەیان لە فەیسبووک ھەیە. خۆشبەختانە پەڕەیەکی کوردیش ھەیە (لەم بەستەرە) کە کاک (@Diyar se:) دروستی کردووە و پێوەی ماندوو بووە. پەڕەکە زیادتر لە ٦٠٠٠ لایکی ھەیە، کار بۆ ناساندی ویکیپیدیا و بڵاوکردنەوەی وتارەکانی دەکات. من و کاک @Kushared: لەگەڵ کاک دیار لە پەڕەکە بەڕێوەبەرین، دەمانەوێت پەڕەکە بکەین بە پەڕەی فەرمی ویکیپیدیای کوردی، لە پەڕەی پەیوەندی و پەڕەی دەستپێک ئاماژەی پێ بدرێت، ماوەیەکیش وەک ئاگادارییەکەت لە سەرەوەی ویکیپیدیا دەربکەوێت. ھەر بەڕێوەبرێکی تر یان بەکارھێنەرێکی باوەڕپێکراوی تریش دەیەوێت ببێت بە بەڕێوەبەری و کاری تێدا بکات، با داوا بکات. | سەرچیا — ‏١٥:٤٣، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)

دەستی کاک دیار خۆشبێت بۆ کردنەوەی بەڵام من خۆم بێلایەن دەبم لەوەی لەویکیپیدیا بەستەری ئەو پەیجەی فەیسبووک دابنرێت یان نا. بەڵام پێمباشە گرنگی بەو پەڕەیە زیاتربدەین و شێوازی ناساندنی ویکیپیدیا و پێشموایە تا ئێستا سوودی باشی هەبووە ئینشاڵا لەپلانی خۆمدایە چەند ڤیدیۆیەکی باش بۆ ناساندنی زیاتری ویکی درووستبکەم بەتایبەتی بۆ ئەو پەیجە چوونکە پێموایە هێشتا ڕووکاری ویکیپیدیا ئاڵۆزە و پێویستە خەڵکی زیاتر و ئاسانتر لەویکیپیدیا تێبگەن > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٠٥، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)
زۆر سوپاس کاک @Serchia: و کاک محەممەد @Kushared:. هەڵبەتە من بە ئەرکی خۆمم زانیوە بۆیە هەستاوم بەو کارە. واش دەزانم کە سوودێکی باشی هەبووە و کەسانێکی نوێی هێناوەتە ناو ویکیپیدیای کوردییەوە. پێویستە بەردەوام کەسانی نوێ بانگهێشت بکەین بۆ ویکیپیدیا چونکە ئێمە هەمیشە لێرە نابین و ئەکرێ لەبەر پیشەکانی خۆمان کاتی ئەوەمان نەبێت لێرە بەشداری بکەین کە یەکێک لەوانە خۆمم. هەر لەبەر ئەوە بە پێویستم زانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ویکیپیدیا زیاتر بناسێنم. هیوادارم ئەو پێشنیارەی کاک سەرچیا جێ بەجێ بکرێت بۆ برەودان بە پەڕەکە. دووبارە دەستتان خۆش بێت. ڕای ئێوە چییە کاک @Calak:

-- Diyar Mohammed لێدوان ‏٢٠:٠١، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)

باشتر وایە ماوەیەک لە پەڕەی (Sitenote) دەربکەوێت، گەر کەسێک تێبینییەکی نییە، ئەوا دای دەنێین. | سەرچیا — ‏٠٩:٤٢، ٢٥ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
بیرتان لە ھەژمارێکی تویتەریش کردۆتەوە بۆی دابنرێت؟ پێموایە ئەوە بیرۆکەیەکی باش دەبێت. —‎ژیار وتووێژ ‏١٤:٢٢، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
ئەو ھەژمارانە بەڕێوەبردنیان دەوێت، ڕەنگە کارەکە زۆر ئاسان نەبێت، دواتر دەبێت بڕوانین کە ئایا لەوێ خوێنەرێکی وا ھەیە، بە گشتی تویتەر تۆڕێکی زۆر باو نییە لەنێو کورد. ئەوەی فەیسبووک شتێکی باشە، و بوونی یەکێکیش لە ئینستاگرام شتێکی خراپ نییە، کە لەوێش پێموابێ کاک موحەممەد یەکێکی دروست کردووە. | سەرچیا — ‏١٥:٢٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
ئەگەر کەس نییە یان کەم کەس ھەیە بۆ پۆستکردن من خۆم کاندید دەکەم. لە فەیسبووک یان ئینستاگرام، تویتەریش ھەر دەبێت :)—‎ژیار وتووێژ ‏١٥:٣٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


پێشنیاری سڕینەوە

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

پێویستمان بە Proposed deletion ھەیە. ئەم تاگە لە سڕینەوەی خێرا گونجاوترە بۆ بڕێک لە وتارەکان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٢٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

Symbol support vote.svg لەگەڵ‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠٧:٢٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
 کرا: {{پێشنیاری سڕینەوە}}◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:١٢، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ئاڵای بۆت

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەڕێوەبەرانی بەڕێز: @Calak: @Kushared: یان ھەر بەڕێوەبەرێکی چالاکی تر: تکایە یەکێکتان دەتوانن ئاڵای بۆت ببەخشن بە بەکارھێنەر:AlaaBot؟ ئەم بۆتە لەلایەن @علاء: کاری پێ دەکرێت و ئەو یارمەتیمان دەدات لەگەڵ ھەندێک کاروباری تەکنیکی. تکایە بە زووترین کات گەر توانیتان ھەستن بەم کارە. ھەر لەسەر وتووێژی بەکارھێنەر خۆی زیاتر وتووێژ لەسەر بابەتەکە کراوە گەر زیاتر ویستتان بزانن بۆچی پێویستە ئەم کارە بکرێت. زۆر سوپاس.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٦:٢٠، ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)

پێدانی ئاڵای بۆت لە دەسەڵاتی بەڕێوبەردا نییە لە دەسەڵاتی ستیواردەکانە، لێرە داواکاری پێشکەشبکەن ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆت > Kushared (لێدوان) ‏١٣:٤٢، ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


پرۆژەی WikiLove

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت:

بەڕێوەبەرانی بەڕێز: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Serchia: @Aza: @Min.neel: و گشت بەشداربووانی تر: من پێشنیار دەکەم کە ویکیخۆشەویستی یان WikiLove بۆ ویکیپیدیاکەی ئێمەش زیاد بکرێت، ئینجا ھەر ئەم ساڵ بێت زۆر باشتر دەبوو! بە بڕوای من کە سەیری ویکیپیدیاکانی تر دەکەم ویکیخۆشەویستی زۆر ھانی بەشداربووانی تر دەدات بۆ بەردەوام بوون لە دەستکاریکردن و باشترکرشنی ویکیپیدیا، شتێکی زۆر باشە بۆ دەربڕینی دەستخۆشی بۆ بەشداربووانی تر. منیش بە باشی دەزانم کە ئێمەش ھەمان بێت چوونکە وای بۆ دەچم ئەو کات ڕێژەی بەشداربووانە چالاکەکان زۆر زیادتر دەبێت و ئاسانتر دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکەین و ھانیان بدەین بۆ بەردەوام بوون. سەیری میدیاویکی بکەن بۆ زانیاری لەسەر پرۆژەکە، ئەمەش بەستەری داگرتنی کۆدەکان و ئیکستێنکشنەکەیە، ئێوە لەسەر ئەمە ڕاتان چییە؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠١:٤١، ٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)

دڵنیانیم لەوەی ئەمە بتوانێت شتێکی وا لە ویکیپیدیا بگۆڕێ! بە‌ڵام بوونیشی بە شتێکی خراپ نابینم، لە ویکییەکانی تر بینیومە و بەکارم ھێناوە. دەکرێت ئێمەش ھەمان بێت. سەرچیا — ‏١٦:٥٤، ١٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
ئەگەر ئێمە دەستخۆشی خۆمان بۆ بەشداربووانی تر دەرببڕین و دڵنیان بکەینەوە کە بەشدارییەکانیان بۆ ھیچ نەبووە ئەوە زیادتر ھەوڵ دەدەن کە چالاک بن، من بۆ خۆم وا دەستم پێ کردووە، لە سوپاسێکی ئاواوە بووە.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٧:١٩، ١٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
بۆ ئەمە دەبێ ھەموو پەیامەکانی بکەینە کوردی و ئەمەش کارێکی ئاسان نییە. من خۆم دژایەتیم نییە ھەبوونی قازانجیشی نەبێ زەرەری نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥١، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
ئەوە بێگوومان ئەرکی سەرشانی من دەبێت گرنگ دەنگ بدەن و داواکارییەکە پێشکەش بکەن!‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١١:١٦، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)

دەنگەکان

تێبینییەکان

داڕێژەکانی ڕاگرتن

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەڕێزان، @Serchia: و @Calak: و ھاوڕێیانی تر. ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ سەرچیا باسی داڕێژەی {{ھەتیو}}مان کرد لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. کاک سەرچیا وتی کە تاگەکان لەسەر وتارەکان زۆربوون و ناشرین دەبن. ئێستا من پێشنیاری ئەوە دەکەم کە ئەم تاگە، و ھی {{بێ پۆل}} و {{بێ سەرچاوە}} و، داڕێژە ھاوشێوەکانی تر، بە شێوەی ئایکۆنی سەر پەڕە (Top icon) دەربکەوێت و پۆلێکیش لەگەڵیا بێت بۆ کۆکردنەوەی ئەو پەڕانە، بە ھەمان شێوەی {{نیشانی بارکەر}}، بۆ نموونە. ئەم بیرۆکەیەتان پێ چۆنە؟  ◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏١٩:٥٣، ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

مادام دژ نییە، ھەفتەیەکی تر وای لێ دەکەم.--◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏٢١:٤٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)
بۆ ئەمە من زۆر دڵنیا نیم.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٢، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)
ئێستا من وام لێ کردوون. ئێستا وتارەکان شێوەیان خاوێنتریشە. ئەگەر وا بەڕێوەنەچوو وەک جارانی لێ دەکەینەوە.QuarterRest.svg ئێپین وتووێژ ‏١٧:٤٥، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


چیرۆک

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت:

سڵاو بەڕێزان من دەمەوێت ئاگادارتان بکەمەوە لە هەڵەیەک بەدڵنیاییەوە ئێوەش بینیوتانە، زۆربەی کات کاتێک لەسەر فیلمێک یان کتێبێک کە باسی چیرۆکەکە دەکات دەنووسرێت "چیڕۆک" وە ئەمە لەگەڵ سۆرانی یەک ناگرێتەوە هیوادارم چارەسەرێکی بۆ بکەن --صلصة صويا (لێدوان) ‏٠١:٥٢، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

من پێم باشە ھەموو بکرێن بە «چیرۆک.»  ◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏٠٣:٤٧، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)
ئەگەر پێشنیاری دیکەت هەیە بیخەڕوو، کە دەڵێی چیڕۆک ئەوە خەڵک زیاتر تێدەگات کە چ شتێک لەژێرییەوە نووسراوە. > Kushared (لێدوان) ‏١١:٠١، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)
من بیستوومە چیڕۆک ھەڵەیە و دەبێ بنووسرێ چیرۆک بەڵام ھۆکارەکەی نازانم. چیرۆک لە چییەوە ھاتووە؟ ئەگەر لە «چڕین» بێ چیڕۆک دروستترە بەڵام دەتوانێ ھیچ فڕی بە چڕینەوە نەبێ. ھەتا ئێتیمۆلۆجی وشەکە نەزانین ناتوانین بەدڵنیاییەوە بڕیار بدەین.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٦، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

من پێم باشە کە "چیرۆک" دابنرێت، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەکارهێنەرانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی کوردی باشوورن، مەبەستم ئەەیە بەگشتی لەلایەن کوردەکانی باشووری کوردستان بەکار دێت --صلصة صويا (لێدوان) ‏١٣:٣٠، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)

Symbol support vote.svg لەگەڵ چیرۆک   ◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏١٤:٤٧، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ چیڕۆک سەرچیا — ‏١٤:١٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)
لەسەر ئەمە وتووێژ کرا @ساکاتا گینتۆکی: وتووێژ:پڕۆژەی لوون ببینە، دەرەنجام؟ «چیڕۆک» دروستەکەیەتی. وتووێژەکە بخوێنەرەوە تاکوو بزانی چۆن.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٤٤، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)

وتارە ھەتیوەکان

ھاوڕێیان! لە ویکیی سۆرانیدا وتاری ھەتیومان زۆرە، واتە ئەو وتارانەی لینک نەکراون بە شوێنی ترەوە. دەکرێ بێزەحمەت کەسێ داڕێژەیەکی گونجاوی بۆ دروست کات. با قۆڵی لێ ھەڵماڵین لەمەو دوا ئیتر ھەر وتارێک بەستەری کەم بوو بەو داڕێژەیە نووسەرەکانی ئاگادار کەینەوە. @Épine:، @Serchia:، @Kushared:. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٣٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

داڕێژەی بۆ دروست کراوە: {{ھەتیو}}. لەسەر شێوەی {{Top icon}} دەردەکەوێت. سەرەتا وەک تاگەکانی تر ئاسایی دەردەکەوت، دواتر Serchia پاڵی نا کە دەبێ بکرێت بە پۆل و تاگ دانەنرێت، ئەمەمان تاقی کردەوە و نەکرا، دواتر ناچاری کردمە ئایکۆن، وەک {{بێپۆل}}. ھەموو وتارە ھەتیوەکانیش ئەوەتان لەم پۆلەدا.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٣٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

گرنگیدان بە لە ھەواڵەکاندا

سڵاو تێکۆشەران. بەندە پێشنیاز دەکات کە بەھۆی ڕووداوە گرنگەکانی ناوچەکە و جیھان، گرنگی بدرێت بە بە داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا و گەیاندنی بە ئاستی ویکیەکانی دی، گواستنەوەی بەشەکە لە داڕێژە و بۆ بۆشایی ویکیپیدیا، داڕشتنی سیاسەتی تایبەت بە بەشەکە و تۆمارکردنی ڕووداوە گرنگەکان وەکو وتار. (تکایە ڕای خۆتان دەرببڕن). «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٧:٤٧، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

دەنگەکان

تێبینیەکان

وێنەیەک بۆ: @Calak: @Serchia: @Gyan333: @Kushared: @Pirehelokan: @Shahid tahir: @ئارام بکر: @صلصة صویا: «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٨:٤٦، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

بە گشتی لەگەڵ ئەوا ھەم کە ھەواڵەکان ئاپدەیت بن. ھەواڵ واتە زانیارییەکی نوێی کاتی (News)! جەلال تاڵەبانی لە ٣ی مانگدا مردووە (ئیتر بووە بە مێژوو). سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە ٢٧ی مانگدا ڕووی داوە. نازانم بۆچی @Épine: دەستکارییەکەمی گەڕاندووەتەوە کە وێنەکەی کەتەلۆنیام دانابوو؟ ئێپینی عەزیز ئەمە یەکەم جار نیە دەستکاریی من دەگەڕێنیتەوە. گەڕانەوەی دەستکاری جگە لە خراپکاریدا ئەشێ بە ڕوونی ھۆکارەکەی باس بکرێت. من لەوەی نووسیبووت وێنەکە بێکەڵکە تێنەگەیشتم. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٣، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
سڵاو بەڕێز @Pirehelokan: بە ھیوای شتەکەت بە کەسی وەرنەگرتبێت. وەک خۆت دەزانیت لە سێ حاڵەتدا گەڕاندنەوە ئەنجام دەدرێت، یەکێک لەوانەش گەڕاندنەوەی دەستکارییە باشەکان بەڵام ڕووخێنەرەکانە: Good-faith edit revert. ئەو وێنەیەی جەنابتان داتان نابوو بۆ زۆرێک لە براوسەر و ئامێرەکان نەگونجاوە. دەبێت ھەموومان ڕەچاوی ئەوە بکەین کە ڕووکاری ویکیپیدیا لەسەر ئامێرەکانی تر جیان و ھەموو وەک یەک پیشانی نادەن، ئەو وێنەیەشی بەڕێزتان داتان نابوو ئاسۆیی بوو، کە لەسەر ئایپاد و بە براوسەری سەفاری، بەشی ھەواڵەکان تێکدەدات. وەک خۆتان دەزانن من لەخۆمەوە ھیچ کات دەستکاری ناگەڕێنمەوە. دواتر گەر دووبارە سەیر بکەنەوە من ھەواڵە نوێکەم لانەداوە، تەنھا دەستکاری وێنەکەم گەڕاندۆتەوە. ئەگەر وێنەیەکی شیاوترتان لایە کە پۆرترەیت بێت (تا براوسەرەکانی تر تێک نەدا) تکایە ئەوە دابنێن. سپاس.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:١٣، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
@Pirehelokan: دروستە، دەبێت نوێکردنەوە ھەبێت، داواکاری بۆ نوێکاری لەم بەشە بۆ ئەوە بووە کە کۆمەڵێک سیاسەت و ڕێسا دابنرێت (بنەمای نوێکردنەوە و ئەرشیڤکردنی ھەواڵەکان و دیاریکردنی ھەواڵ و وێنەی نێو ھەواڵەکان ...)، باشترکردنی ئەم بەشە کارئاسانی بۆ دابینکردنی زانیاری پێویست بۆ ئەو وتارانە دەکات کە باس لەڕووداوێکی گرنگ دەکەن (نموونە: ماوەی ڕیفراندۆم، کە بوونی کۆمەڵێک زانیاری وتارەکە باشتر دەکەن). پشتیوان بەخوا لە ٧ بۆ ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ چاوەڕێی ھاوڕێیان دەبین، بۆ وەرگرتنی ڕایان دەربارەی ئەم پێشنیازە، پشتیوان بەخوا ھەوڵدەدەین لە ساڵی نوێوە کار بە ڕێسا و سیاسەتە نوێیەکان بکەین. «Muhammed Tahaلێدوان ‏٢١:٣٩، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

سڵاو. من دژایەتی ناکەم بەڵام ئەمە کارێکی یەکجار قورسە. گەورەترین کێشەکە نوێکردنەوەی بابەتەکە و پاشان خودی ھەواڵەکەیە. چ ھەواڵێک شیاوی ئەمەیە دابنرێ، گونجاوە یان نا زۆر کێشە ساز دەکا.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٢، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

ئەو بەشە پێویستی بە ڕێکخستنی زیاترە، ناکرێ بەم شێوەیەی ئێستا ھەواڵی تێبخەین. وەک ھەندێک ویکیپیدیای تر کردوویانە، با پەڕەی تایبەت بە ھەواڵەکانمان ھەبێت، دەکرێ زۆر ھەواڵ لەخۆبگرێت و دابەشی بکەین، بە نموونە: ھەواڵە ھونەرییەکان و سیاسییەکان و وەرزشییەکان و تاد. پەڕەیەکیش تایبەت بکەین بۆ پەڕەی دەستپێک، وەکوو داڕێژەیەک بەکاری بێنین، تەنیا ئەو ھەواڵانەی تێبخەین کە زۆر گرنگن، نەک وەک ئێستا، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای عەلی باپیر، ئەمانە ھیی ئەوە نین لە پەڕەی دەستپێک بن. سەرچیا — ‏١٢:٥٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
لەگەڵ کاکە سەرچیا ھاوڕام و ڕاستی دەمێکە خۆشم بەنیازم ئەو پێشنیارە بکەم ھەروەکو کاکە سەرچیا خستیەڕوو. سپاس. --—‎Aram وتووێژ ‏٠٨:٣٩، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)

«گوێزەرەوە بۆ ڕەوانەکەر» ناوێکی شیاو نییە

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەڕێزان. بۆ مافی «suppress redirect» ھاتوون «گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر»یان داناوە کە وەرگێڕانێکی نادروستە و نووسینیشی وەڕسکەرە و درێژە بۆ ناوی مافێک. من پێشنیار دەکەم بکرێتە «خامۆشکەری ڕەوانەکەر» کە لە ناوە ئەسڵییەکەوەی نزیکترە و کورتتر و باشتریشە. ئەگەر ناوی باشتر نەبێ٥، دەتوانین ئەوە دابنێین. ڕاتان چییە؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٥٠، ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)

ئمممم... کەسیان پاشگرەکانی (-or, -er, -ist)ـیان پێوە نییە و ھەرسێکیان فرمانن؛ گوێزەرەوە، خامۆشکەر، و ڕەوانەکەر گشتیان ناوی کەس یان شتێکن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٨، ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
جا قەیچێکە؟ ئەوەندە کێشەیەکی گرنگ نییە ئەمە، ناوەکە وەرگر دەگرێتەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:١١، ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
خامۆشکردن نابێتە suppress. بۆ نموونە تۆ پێش کۆخینی خۆت دەگری باش. بەمە دەڵێن suppress. ئایا دەتوانی بڵێی من کۆخەکەم خامۆش کرد؟ ئەو کاتە کە ئەو مافە دانرا شتی وا لە ئینگلیزیدا نەبوو بۆیە ئەمە وەرگێڕانی ئینگلیزی نییە. ئە ئێستاش کە لەوێدا دانراوە پێیان دەڵێن Page mover.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٨، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
دەی کە وایە با بیکەینە گوێزەرەوەی پەڕە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣٢، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ گوێزەرەوەی پەڕەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٨، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
باشە دروستە لە ئینگلیزیدا ئەمە دانراوە بەڵام بەڕاستی ناوێکی شیاوە؟ دەی ھەر بەکارھێنەرێکی پەسندکراو بەبێ ئەم مافەش دەتوانێ پەڕە بگوێزێتەوە. ئەم مافە لە ڕاستیدا مافی گواستنەوە نابەخشێ بەکارھێنەر خۆی ھەیەتی بەڵکوو مافی گواستنەوەیەک بەبێ ڕەوانەکەر دەدا بە بەکارھێنەر.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٠، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
 کرا ‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٠٠، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


دامەزراندنی چەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە یووتیووب

سڵاو لە گشت بەڕێوەبەران (@Aza: @Calak: @Kushared: @Min.neel: @Pirehelokan: @Serchia:) و بەکارھێنەرانی تریش (@ساکاتا گینتۆکی: @Halvada: @Hevi: و ئەوانی تریش) وەک پێشتریش دووجار ئەم باسەم لە پەڕەی لێدوانی Épineدا کردووەتەوە و بەڕێزیشیان وەڵامی خۆیی داوەتەوە. من پێشنیاز ئەکەم کە چەناڵێکی یووتیووبی خۆمان ھەبێت و لەوێشەوە بتوانین کارێک بکەین کە لەڕێگەیەکی ترەوە بەکارھێنەرانی زیاتر بە ویکیپیدیاکەمان ئاشنا بکەین و ڕاکێشین و ترسی دەستکاریکردنیان لەلا نەهێڵین (تکایە بڕواننە لێدوانی بەکارھێنەر:Épine#کەناڵی یووتیووب بۆ زیاتر تێگەیشتن لە مەبەستەکەم). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

لەگەڵ

Symbol support vote.svg لەگەڵ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:٣٢، ٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)

Symbol support vote.svg لەگەڵ ئەتوانم یاریمەتیتان بدەم بۆ مۆنتاژ یاخود ھەر کێشەیەکی یوتیوب ✔ئاریا وتووێژ💮 ‏٢١:٥٢، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)

بێلایەن

دژ

بۆچوون

دەتوانن درووستی بکەن و چەند ڤیدیۆیەکی تیابێت + لانی کەم ٢ ئەدمینی ھەبێت. دوای ئەوە بڕیاربدەین وەک یوتیووبی ویکیپیدیای کوردی بیناسێنین، > Kushared (لێدوان) ‏٢١:٥٩، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)

کاری لە دەرەوەی ئەم ماڵپەڕە بێگومان پێویستە و کەڵکیشی دەبێت. بەڵام من پێم باش نییە بە فەرمی وەکوو میدیایەکی ویکیپیدیا ڕابگەیەنرێت. بەڵام ئەگەر وا کرا، ئەشێ ناوەرۆکەکەی ھەمیشە لێرەوە بەسەرچوونەوەی پیادا بکرێت. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٩، ١٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
من قەت یووتیووب و فەیسبوک و تویتەرم بەکارنەھێناوە ھەر نازانم بەڕاستی چۆنن و تێیان ناگەم بۆیە ناتوانم ھیچ بڕیارێک بدەم.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢١، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
زۆر سپاس بۆ بۆچوونەکانتان، بەڕێز @Kushared: بە دڵنیایییەوە پێویستە لە یەک کەس زیاتر بێت چوون پێویستە وتووێژ بکرێت لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەبردنی و ... ھتد، و ناکرێت بە ھەڕەمەکی بێت. بەڕێز @Pirehelokan: بەڵێ، بۆ مەسەلەی فەرمیبوونەکە ئەوەیان با بزانین بەکارھێنەرانی تریش چی دەڵێن. وەک ئاشکرایە کە ویکیپیدیا ھەمیشە لە گۆڕاندایە و ئێمەش ھەوڵەدەین بەپێی گۆڕانەکانی ویکیپیدیا کاری لەسەر بکەین و ھاوکاتی ویکیپیدیای بکەین. بەڕێز @Calak: سپاس بۆ لێدوانەکەت، وەک کاک Pirehelokan ئاماژەی پێدا کاری دەرەوەی ویکیپیدیاش پێویستە، وەک ئێستا کۆمەڵگەی ویکیپیدیاشمان لە فەیسبووک ھەیە، بەڵام ھیچ چالاکی نییە تەنھا کاک سەرچیا یەک-دوو پۆستی کردووە و بەمشێوەیە ئەوێش کارا ئەکرێتەوە ئەمەش بەھۆی کەمی بەکارھێنەرانمانە لێرە و دڵنیاشبن دوای تەواوبوونی ویکیپیدیا زیرۆ ئەو تۆزە بەکارھێنەرەش کە ھەن نامێنن بۆیە من پێشنیاری ئەوەم کردووە، پاشانیش لە دووبارە و دووبارە ڕێنوینیکردنی بەکارھێنەران باشترە. دووبارە سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٥، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
@Arya sarhan: زۆر سپاس بۆ پشتگیرییەکەت. لە ئێستادا دانەمەزراوە، بەڵام ڕەنگە لەناکاو و لە کاتێکی دیاری نەکراودا دەرکەوێت، و خۆشحاڵ دەبین بە ھاوکاریکردنت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٠، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)

گرووپی ویکیمیدیا

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەڕێوەبەران و ئەندامانی ویکیپیدیا. پێشنیازی دروستکردنی گرووپێکی ویکیمیدیا (User Group) دەکەم بۆ بەکارھێنەرە کوردیزمانەکان. ئامانج لەو کارە، زیاتر بەیەوەکەوەبەستنەوەی بەکارھێنەران، بەرەوپێشبردنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا، و ھاندانی خەڵکییە بۆ بەشداریکردن. دەتوانین چەند ھەفتە جارێک، بە شێوەی وۆرکشۆپی سەرھێڵ، یان یەکتربینینی ڕاستەوخۆ کێشەکانمان بخەینە بەرباس و چارەسەرییان بۆ بدۆزینەوە. بۆ بەرچاوڕوونی، تەماشای ئەم دوو گرووپە بکەن؛ ئەمە و ئەمە . بەو ھیوایەم بتوانین گرووپێکی لەم چەشنە دروست بکەین. سەرچیا — ‏١٥:٣٣، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

لەم پەڕەیە زانیاریی تەواو لەسەر ئەو گرووپانە ھەیە. بۆ دروستکردنی لانی کەم پێویستمان بە سێ بەشداربوو ھەیە. دەکرێت ناوێکی وا (Kurdish Wikimedians User Group) بۆ گرووپەکە ھەڵبژێرین. گرووپەکە بۆ پشتگیریکردنی سەرجەم ئەو پرۆژانەی ویکیمیدیایە کە بە زمانی کوردیین (سۆرانی، کورمانجی، کوردیی باشوور، و شێوەزمانەکانی تر) بەتایبەت پرۆژەی ویکیپیدیا و ویکیفەرھەنگ. دەبێت بەرنامە و کۆمەڵێک ئامانج بۆ گرووپەکە دیاری بکەین. ھەروەھا دەبێت مانگانە چالاکیمان ھەبێت، و بەکارھێنەرانیش بەشداری تێدا بکەن، چالاکییەکان ئەکرێ کۆڕ، وۆرکشۆپ، ھەڤپەیڤینی ئۆنلاین، و کۆنفرانس بن. گەر گرووپەکە پێک ھات، ئەکرێ کۆنفرانسێکی گەورە لە شارێکی باشووری کوردستان ببەستین، بانگێشتی سەرجەم بەشدابووانی ویکیپیدیا بکەین، لە ھەموو پارچەکانی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش، بەتایبەت بۆ وتووێژی کێشەکانمان. ڕێکخراوەی ویکیمیدیاش بۆ ئەو چالاکییانە یارمەتیی ماددی پێشکەش دەکات. تکایە ئەوەی خواستی بەشداربوونی ھەیە، با بە ڕوونی بیڵێت. وەک گوتم بۆ پەسەندکردنی گرووپەکە سەرەتا سێ کەسمان پێویستە، دواتر ھەموو بەکارھێنەرران ئەتوانن ببنە ئەندام. تەنیا بە لەگەڵ و دژ وەڵامەکاناتن مەنووسم. ڕا و پێشنیازەکنتان گرنگن بۆ سەرخستنی ئەم گرووپە. سەرچیا — ‏١٨:٥٢، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ هەموو چالاکییەکانی نووسیوتە زۆر جوانە ئەگەر بکرێت و سەرکەوتووبێت. بەس من تەنیا لەگەڵ ئەوەم کە ئەم گرووپە پڕۆژەکانی بۆ ویکیپیدیای سۆرانی بێت چوونکە وەک خۆم هیچ پەیوەندی و زانیارییەکم لەسەر ویکی کورمانجی بەنموونە نییە وە پێشموایە ئەندامانی دیکەش زۆربەیان وەک منن جانازانم ئەوانیش لەوە بؤچوونی خۆیان دەرببڕن. دەکرێت لەچالاکییەکان تەنیا ناوی ئەوان بهێنرێت نەوەک پڕۆژەکە ئەوانیش بگرێتەوە > Kushared (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ، بە ڕای من شتێکی زۆر باشبێت ھەرچەندە بە تەواویش نازانم کارەکانی چۆناوچۆنە. وە من لەگەڵ Kusharedـم و منیش بۆ سۆرانییەکە بە تەنیا بە باشتری دەزانم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٤، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
@Épine: پێم وایە جارێ ویکیپیدیای کوردی و ئەندامانی بۆ ئەوە ئامادە نین. بۆیە ھێشتا داواکارییەکەم پێشکەش نەکردووە. گەر نەتوانین چالاک بین، گرووپەکە کەڵکی نابێت. سەرچیا — ‏١٧:٠٠، ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


بڕی بابەت

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەڕای من پێویستە یاسایەک دابنرێت کە وتارێک نابێت ڕێیپێبدرێت کە لە هەزار پیت کەمتر بێت چونکە لەوە کەمتر زانیاری نییە.ڕاسان ‏١٦:٠٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

کاکە ڕاسان درێژی پێوەر نییە، لێرە بایەخداری گرنگە، دەکرێت وتارێک لەوە کورتتر بێت و بایەخداریش بێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


لێشاو

سەرکەوتوو نەبوو

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە ھەمووتان: @ئارام بکر: @Kushared: @Aza: @Pirehelokan: @Calak: @Serchia: @Amine yousefi:@RealRojSerbest: @Rebin galaly: @Hevi: @Paraw: @Hastyar Abdullah: @Arya sarhan: @Akam Nawzad: @Akam Aziz 18: و ھەموو بەکارھێنەرانی تر. وەک دەزانن ئێستا لە ویکیپیدیا بەشداریکردن لە وتووێژ زۆر قورسە، ئەم فۆرماتەی ئێستا وتووێژی بە شێوەیەک قورس کردووە کە ڕەنگە ھەندێ جار وتووێژەکان بە ئامانج نەگەن و بەکارھێنەران سارد دەکاتەوە، لەلایەکی تر بۆ بەکارھێنەرە نوێکان قورسە کە فێربن بە نموونە واژوو دانێن یان نووسینەکەیان بە دانانی کۆلن جیا بکەنەوە و ھەندێکیشیان ھەر نازانن چۆن وەڵامی وتووێژ بدەنەوە و دەچن سەرێک یان ئاستێکی نوێ دروست دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی لێدوانێک. جگە لە ھەموو ئەمانە، ئەم سیستمەی ئێستا بۆ بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکانیش وەڕسکەر و قورسە، بە تایبەت ئەوانەی لەسەر مۆبایل دەستکاری ویکیپیدیا دەکەن، بۆیە داواکارم لە ئێوە کە بۆچوونی خۆتان بە لەگەڵ یان دژ دەرببڕن بۆ چالاککردنی تایبەتمەندیی بێتای لێشاو لە ویکیپیدیاکەی ئێمە. چۆن ئەم تایبەتمەندییە ھاوکارمان دەبێت لە ئاسانکردنی وتووێژ؟

وتووێژێک کە بە تایبەتمەندیی لێشاو بەڕێوە چووە لەسەر ویکیپیدیای فەڕەنسی.

ئەگەر ئێوەش وەکوو من ھەموو ئەمانە بە باش دەزانن، تکایە لە خوارەوە ڕای خۆتان دەرببڕن. دەتوانن لێرە زانیاریی تەواوتان دەست بکەوێت یان بەدواداچوونی زیاتر بکەن ئەگەر ویستتان. ئەوەش گرنگە کە بڵێم ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر وێبگەی میدیاویکی کارا کراوە. زۆر سپاس ئەگەر وتووێژەکەتان تا ئێرا خوێندۆتەوە و ھیوادارم بێوەڵام نەبن چوونکە ئەمە گۆڕانکارییەکی زۆر سوودبەخش دەبێت ئەگەر جێبەجێ بکرێت. تکایە ھەوڵیش بدەن جگە لە دەنگی لەگەڵ و دژ ڕا و بۆچوون و پرسیارەکانتان بنووسن. ھەر پرسیارێک ھەیە لە بەشی لێدوان بنووسن و باشترین ھەوڵ ئەدەم بۆ وەڵامدانەوەیان.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١٠، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

لەگەڵ

دژ

لێدوانەکان


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ھەژمارێک بۆ ویکی سۆرانی

سڵاو: @Aram: @Épine: @Aza: @Pirehelokan: @Calak: @Serchia: @Amine yousefi: و گشت بەکارھێنەرانی دیکەی ویکی، ھەرچەند ویکیپیدیا دەستەی نووسەرانی نییە، بەڵام پێشنیار دەکەم ھەژمارێک درووستبکەین کە وابکات خەڵک لەدەرەوەی ویکیپیدیاوە بەشداربن و وەرگێڕانەکانیان بۆ ویکیپیدیا بنێرن. لەماوەی ڕابردوو پڕۆژەی ھاوشێوەی ویکیپیدیا:پرۆژەی بەیت ئەلحیکمە ٢.٠ سەرکەوتنی باشی لەویکیپیدیای عەرەبی بەدەستھێنا کە نزیکەی ١٤٠٠ وتاریان نووسیوە، ئەمەش جگە لە دەستکارییەکان و لەویکی کوردی خۆشمان ٥٠ وتارییان نووسیوە. پێشنیارەکەی من ئەوەیە کە ھەژمارێک درووستبکەین لەلای چەند بەکارھێنەرێک بێت ئەو ھەژمارە، بۆئەوەی ھەرکەسێک لەدەرەوە وەرگێڕانی بۆکردین لەڕێگای ئەو ھەژمارەیەوە بەشداری و وتارەکان بڵاوبکرێتەوە. ئەم ھەژمارەش بەردەوامبێت تاکوو خەڵکێکی زۆر دێنە ویکیپیدیای کوردییەوە و بەکارھێنانی ویکیپیدیا لای خەڵک ئاسان و ئاشنا دەبێت، دەکرێت لەپەڕەی بەکارھێنەری ئەو ھەژمارەش ئاماژە بەھەموو ئەوانە بکرێت کە لەو ھەژمارە بەشداربوونە. -- Kushared (لێدوان) ‏٠٧:١٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

@Kushared:، شووشە پرۆژەیەکی وەھای بوو لێرە: بەکارھێنەر:گرووپی قوتابخانە. بەڵام پێویستە بە ڕوونی بکرێت یانی ھەژمارەکە دیار بێت کێ کاری لەسەر دەکات. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٢٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ، کاک @Kushared: نایشارمەوە و ھەرچەندە من ھیوایەکم بە خەڵکی باشوور نەماوە، بەڵام پشتگیری ئەم پرۆژەیە ئەکەم و دەشێت ببێتە فریادڕەسێک بۆمان. لەوانەیە ھێشتا خەڵک ھەبن لە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بترسن یانیش نەزانن چۆن دەستکاری بکەن. بەڵام وەک کاک پیرەھەڵۆ ئاماژەی پێ دا دەبێت ئەوانەی وتارەکان بڵاو دەکەنەوە چەند کەسێکی دیاریکراو بن، و ناوێکی گونجاو بۆ ھەژمارەکە ھەڵبژێردرێت. کاک Pirehelokan جگە لەوەش بەکارھێنەر:شنەی ئازادی بۆ ھەمان مەبەست دروستکرابوو و ئەتوانم بڵێم سەرکەوتووانەش کارەکانیان ئەنجام دا. بەھەرحاڵ، خۆشم لە دەرەوەی ویکیپیدیا ئەوەنەی بتوانم وەڵامی پرسیارەکان ئەدەمەوە و فێریان ئەکەم کە چی بکەن و چی نەکەن. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

پێشنیار

سڵاو، من تێبینییەکم لەسەر بەکارھێنانی وشەی "وتار" ھەیە، یەکەم شت ئەم وشە بەتەواوەتی ھەڵەیە چونکە چاوگی وشەکە گۆتن/گوتن ـە، و تەنیا لە سلێمانی و ھەندێک ناوچەی تر ئەم دەستەواژەیە بەکاردێت، و وشە ڕاستەکە "گۆتار/گوتار"ـە و تەنانەت لە ویکیپیدیای کوردیی باکووریش ھەر "گۆتار" بەکاردێ، بۆیە من وام باشترە لەمەودوا "گوتار" یان "گۆتار" بەکاربێ،سپاس. -- Akam Nawzad (لێدوان) ‏١٣:٥٦، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

سڵاو کاک ئاکام، لە ئێستادا گۆڕینی وشەکە شتێکی ئاسان نییە و دەبێت لە تەواوی پرۆژەی ویکیپیدیادا بگۆڕدرێت کە ئەوەش ئەستەمە بە مرۆڤ بکرێت (گەر بۆتێک بیکات، ئاسانە) ئەمە جگە لە پەیامەکانی میدیاویکی کە ھەر باس ناکرێت و ئاڵۆزن. بە کورتی من لەگەڵ گۆڕینی وشەکەدا نیم (لانیکەم بۆ ئێستا). وە بەکاربەرە کۆنەکانی وەک کاک @Calak: و ئەوانی تر زیاتر ئاگاداری باسەکەن و پێم باشە ئەوانیش بدوێن. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٦، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

پێشنیارێکم ھەیە

سڵاو من پێشنیارێکم ھەیە کە دابەشکردنی ئەندامە چالاکەکانی ویکیپیدیایە لە بوارێک دەتوانین ھەموو ئەندامەکان کۆبکەینەوە لەو بوارەی لێی شارەزایە و بەتوانایە کار بکات بۆ نموونە یەکێک یان دوان دابنێرێن لەبەشی ھەواڵ ڕۆژانە ھەواڵە گرنیگەکان و بەرباسەکان دابنێت وە منیش کار لەوەرگێڕانی ویکیمدیا ئەکەم ھەر کەسێکیش ئەم پێشنیارەی بەدڵە {{لەگەڵ}} دابنێت یاخود ھەر کەسێک بەدڵی نییە {{دژ}} دابنێت، لەگەڵ ڕێزدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەران و ئەندامانی ویکیپیدیا.✔ئاریا وتووێژ💮 ‏١٨:٢٥، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)

سڵاو کاک @Arya sarhan: خۆی ڕاستییەکەی لە زۆرینەی ویکیپیدیاکانی تر بەتایبەت گەورەکان ئاوایان کردووە و بەشێوەی گرووپ کارەکان دەکەن. من خۆم لەگەڵ پێشنیارەکەم، بەڵام ویکیپیدیای ئێمە ئەوەندە بچووکە کە خۆشت دەزانیت چەند کەس چالاکە؛ ژمارەی چالاکەکان لە پەنجەکانی دەست تێناپەڕن و کە بەڕاستی ھاوشێوەی بۆت دەستکاری دەکەن و ھەریەکە و لە چەند بوارێک دەستکاری دەکەن کە من دەستخۆشییان لێ دەکەم. بەھەرحاڵ، بەھۆی کەمی بەکارھێنەرانەوە بۆ ئێستا بڕوا ناکەم ئەو پێشنیارە سەربگرێت. ئومێد دەکەم لە داھاتوودا کار بەو پێشنیارە بکرێت. زۆر سپاس بۆ پێشنیارەکەت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)
بەڵێ ڕاست ئەکەی زۆر کەمن بەڵام ھەرچەندێک بێت لە ھیچ باشترە تۆ ئەندامە چالاکەکان تاگ بکە تا بۆچوونی خۆیان بدەن چونکە ھەر ئاوا بێت ھەرگیز ویکیپیدیای کوردی پێش ناکەوێت. ✔ئاریا وتووێژ💮 ‏٢١:٤٤، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)
@Arya sarhan: مادام خۆت پێشنیارەکەت کردووە، چاک وایە خۆشت بانگیان بکەیت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٢، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)
منیش بۆچوونی کاک ئارامم هەیە، جارێ زەحمەتە بەمشێوەیە بتوانین کاربکەین تاکوو لەهەموو بوارێک یەک دوو کەسی چالاکمان نەبێت ناتوانین ئەوە بکەین. پێشتر هەوڵی ئەوەشماندا بەگرووپ وتارێک پەرەپێبدەین بەڵام کێشە بەردەوامییە و سەرناگرێت بۆیە جارێ کە ئەوانەی بەشداریشن ئەوا هەر هەڕەمەکیش بەشداربن و بمێننەوە، چی بە پێویست دەزانن لەویکی کوردی زیادی بکەن و گرنگترین شت ئەوەیە کەسە نزیکەکان و هاوڕێکانمان بانگێشت بکەین بۆ ویکیپیدیا و بەتایبەت لەو بوارانەی کە ویکیپیدیای کوردی لێی لاوازە. -- Kushared (لێدوان) ‏٠٧:١٧، ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)
زۆر باشە ئەم ماوەیە ھەوڵئەدەم تا بزانم کەسە زۆر چالاکەکان کێن و ڕای ئەوانیش وەربگرم.✔ئاریا وتووێژ💮 ‏٠٨:٢٦، ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)